نرخی مریشك دابەزی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک پەلەوەر ئابووری


Nov 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 700 دینار بۆ سێ هەزار و 100 دینار بە دوكاندارەكان دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا  رایگەیاند، نرخی مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و ئومێدەوارین خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەندنەبن و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 700 دینار بۆ سێ هەزار و 100 دینار بە دوكاندارەكان دەفرۆشرێت و چەند رۆژێك لەمەوبەر یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان گەیشتە سێ هەزار و 500 دینار.

راشیگەیاند، تێچووی غاز و نەوت لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زۆرە حكومەت هاوكاریان نییە و ئێستا كە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە زەرەرمەندبوون، بەو پێیەی بەشێكی پێویستییەكانیان بە دۆلار دەكڕن و بەرهەمەكانیان دواتر بە دینار دەخەنە بازاڕەوە.

کامەران کەریم