وەزیری ئیتڵاعات: هەموو پیلانەکان دژی گەلی ئێران پووچەڵ کرایەوە

(0) / جهان


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەست و پێوەند و بەکرێگیراوانیان هەموو هەوڵێکیان بۆ زەبردان لە بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران دا، بەڵام بە هوشیاری هێزە ئەمنییەکانی وڵات لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان شکستیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەید مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەتووی ڕێزلێنان لە هێزە ئەمنییەکانی وڵات، جەختی لە سەر توانای ئەو هێزانە لە چاودێری و پووچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی نەیارانی کۆماری ئیسلامی کردەوە.
عەلەوی ڕایگەیاند پیلانە نەگریسەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی و دەست و پێوەندەکانیان و بەکرێگیراوانی نەیارانی گەلی ئێران یەک لە دوای یەک پووچەڵ کرایەوە.