جەمال كۆچەر : رێکارەکانى ناردنى 700 ملیار دینارەکە بە قەرز دەستپێدەکات

(0) / / عراق / زایەڵە جەمال کۆچەر کوردستان قەرز دارایی


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت پرۆسەى خەرجکردنى پشکى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە لە 25ى تشرینى دووەم دەستپێدەکات .

لەمبارەیەوە د.جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پرۆسەى خەرجکردنى پشکى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە لە 25ى تشرینى دووەم دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشكردووە : لەم هەفتەیەدا رێکارەکانى ناردنى 700 ملیار دینارەکەى هەرێمى کوردستانیش بە قەرز دەستپێدەکات.

کامەران کەریم