ئه‌مرۆ دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر پێدانى مووچه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە دادگای فیدراڵی بەغدا کوردستان مووچە


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرسی نادرنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە ئێستا لەسەر ئاستی پەرلەمانی عێراق و حكومەتی ناوەندی و دادگای فیدراڵی كاری لەسەر دەكرێت.

بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی ئەمرۆی دادگای فیدراڵی، دادگاكە لەبەغدا جارێكی دیكە كۆدبێتەوە لەسەر پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە لەبەغدا بەو پێیەی حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە موچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆی بەسەر مووچەخۆرانی دابەش بكات.

كۆبوونەوەی ئەمرۆی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر داوای هەشت فەرمانبەری هەرێمی كوردستانە وداواكاریان لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەحكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم تۆماركردووە.

لەداوا یاساییەكەدا ئەو فەرمانبەرانە ئاماژەیان بەوە كردووە: سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم یاسای خزمەتی مەدەنیان جێبەجێ نەكردوە و بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیشیان راگرتووە كەپێچەوانەی مادەكانی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008ی فەرمانبەرانە.

کامەران کەریم