قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای کۆژان داده‌خات

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی ئارایشتگا کۆژان تەندروستی


Nov 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای كۆژان (راڤه‌) داده‌خات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (2023.11.29) راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و نه‌بونی مۆڵه‌ت لیژنه‌كه‌ ئارایشتگای كۆژان (راڤه‌) له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات.

رونیكردوه‌ته‌وه‌؛ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای كۆژان (راڤه‌) نه‌بونی مۆڵه‌ته‌كانی ته‌ندروستیی شوێنه‌كه‌ و كارمه‌نده‌كان هه‌روه‌ها مۆڵه‌ته‌كانی پیشه‌یی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌یه‌ به‌ پیشه‌كه‌ی، كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه‌ له‌ سه‌رجه‌م پیشه‌ جیاوازه‌كاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر پیشه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش به‌پێی تایبه‌تمه‌نی پیشه‌كه‌ مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ر‌بگرێت، پاشان ده‌توانێت ده‌ست به‌كاركردن بكات.

راپۆرته‌كه‌ی لیژنه‌ی ئارایشتگا هاتوه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای كۆژان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی‌ روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاسایییه‌كان ده‌كرێته‌وه.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم