راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بە مەرجێک پەنا بۆ قەرز نابەین

(0) / اقتصادی


Mar 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە وڵاتەکەی پەنا بۆ قەرزکردن نابات ئەگەر نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، راوێژکاری كاروباری دارایی مستەفا کازمی جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی سندوقی سەقامگیری بودجە بۆ ساڵی 2021 کردەوە.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئەسۆشێتدپرێس ڕاشیگەیاند ئەگەر نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار عێراق پەنا بۆ قەرزکردن نابات.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەش کە داهاتی نەوت زیاتر لە 92%ی کۆی بودجەی عێراق پێکدەهێنێت، وتیشی: سندوقی سەقامگیری بودجە وەک سندوقی سیادی پێویستە بۆ روبەڕوبونەوە مەترسی هەڵئاوسان یان دابەزینی بەردەوامی داهات.