ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێراندا کرا/ شاکر حوسێن پۆستەکەی وەرگرت
(0) /
زایەڵە - گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کرا؛ لە شوێنی عەبدوڵڵا ئاکرەیی، شاکر حوسێن پۆستەکەی وەرگرت.
عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوارشەممە، 29-11-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەمڕۆوە بە فەرمی کەسێكی دیکە لە شوێنی من دانراوە و پۆستەکە بەڕێوەدەبات."
ئاکرەیی گوتی، ماوەی سێ ساڵ خانەنشین بووە و دواتر پێنج ساڵ پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانی بەڕێوە بردووە؛ گوتیشی، "دوێنێ دوایین رۆژی کارم بوو بە فەرمی. کەسێک بە ناوی شاکر حوسێن بووە بە بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران."
عەبدوڵڵا ئاکرەیی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا نازانێت چی پۆستێک وەردەگرێت و بۆ ئەرکێکی نوێ چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆی دەکات.
تێبينيێك بنێرە: