نیگەرانیی بایدن لە ڕێککەوتنی ئێران و چین

(0) / جهان


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە ڕێککەوتنی 25 ساڵەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەمێکە نیگەرانی پێوەندی و هاوبەشییەکانی ئیران و چینە.
ناوبراو لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئایا نیگەرانی ڕێککەوتنی ئێران و چین نیز، وتی: ماوەی ساڵێکە نیگەرانم.
لە ساڵی ١٣٩٥ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین ڕاگەیاندنی ھاوبەشی گشتگیری ستراتیژی نێوان ھەردوو وڵاتیان دەرکرد و ھەر دوو لایەن بۆ گرێبەستی بەرنامەی ھاوکاری گشتگیر گەیشتنە ڕێکەوتن.
پاش ڕاوێژ و دانووستانەکەی ٧ نەورۆزی ١٤٠٠ی ھەتاوی دوکتۆر موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وانگ ئای ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی و وەزیری دەرەوەی کۆماری گەلانی چین" پرۆگرامی ھاوکاری گشتگیری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین " یان لە تاران واژۆ کرد.

ئەم بەڵگەنامەیە چۆنێتی و سنوورەکانی ھاوکاری دوولایەنەی نێوان کۆماری ئیسلامیئێرانوکۆماریگەلانیچینی لە بوارە جۆرا و جۆرەکانی ئابووری و کولتووری وھتد خستۆتە بەر باس.
لەو بڕوایە داین ئەم بەڵگەنامەیە زۆرتر لە ڕابردوو گەشەی بەردەوام و بەشداری گشتگیری ستراتیژی نێوان ئێران و چین پەرە پێ دەدات وبۆ ھەردوو نەتەوە  دواڕۆژێکی ڕووناک درووست دەکات.