لە سنوری سیتەك هاووڵاتیەك دەستگیر کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سیتەک سلێمانی


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بۆ سنوری چالاکیەکیان هاووڵاتیەکیان بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکرد کە هەستابوو بە دروستکردنی خانووی تەجاوز  .

هەروەها لە سنوری گوندی ( ئاڵاسیاو ) ڕێگری لە دروستکردنی بینایەك کرا کە لەسەر زەوی میر بە شێوەی تەجاوز دروست دەکرا .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کامەران کەریم