ئێران دەستگیری و کوشتنی ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستی ڕاگەیاند

(0) / جهان


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەو هێزە لە پارێزگای خوزستان توانیویانە ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستی دەستگیر بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە بەیاننامەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە کە ئەو تاقمە تیرۆریستییە لە شاری شوش لە خوزستان هێرشێکی تیرۆریستیان ئەنجام داوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: کاژێر یەکی ڕۆژی شەشی خاکەلێوەی 1400 تاقمێکی تیرۆریستی سەر بە گرووپی جودایی خواز و تیرۆریستی حرکت النضال دەسڕێژی گولەیان لە بینای سەربازی و پۆلیس لە شاری شوش کرد و ویستی چوونە ناو بیناکانیان هەبوو، کە بە هوشیاری هێزە سەربازییەکان ئەو هێرشە تێکشکێندراو و یەکێک لە تتیرۆریستەکان کوژراو و ئەوی دیکەش دەستگیر کرا و دەست بە سەر ژمارەیێک چەک و تەقەمەنیدا گیرا.