تەندروستی سلێمانی: مانگی ڕابردوو 2.390 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەو کوێرە گلاندەکانیان كردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی سلێمانی شەکرە


Dec 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گشتی سلێمانی ئاشکرایکرد: بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/11/30) لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان لەشاری سلێمانی 2.390 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 987 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.403 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون ، 34 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

مانگی رابردوو ئەو نەخۆشانەی لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 457 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو (65) ساڵەوە بووە، 1.461 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (45-64) ساڵدا بووە، 443 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان (20-44) ساڵدا بووە و 29 نەخۆش تەمەنیان لەخوار (20) ساڵەوە بووە.

کامەران کەریم