هۆشداریەك لە وەزارەتی تەندروستیەوە؛ ڕەوشەكە زۆر خراپە
(0)
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات لە خراپی ڕەوشەكە و بەپێویستیشی دەزانێت لە كاتی بونی هەر نیشانەیەك بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە.
وتیشی، پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.
تکایە پشکنین بکە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: