بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە هاووڵاتیەك لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای دەربەندیخان ئاژەڵی کێوی ڕاگرتووە ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە فەرمانی بەڕێز دادوەر دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکە دەستگیرا بەسەر ئاژەڵێکی کێوی ( سیخوڕ ) و هەروەها کەلەسەری بزنە کێویەك دا .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: