عەمرەکارێکی  کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە سعودیە كەلتووری


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ سێ شه‌ممە 5ی کانوونی یەکەم، ئافرەتێکی عەمرەکاری هه‌رێمی کوردستان بەناوی ( تەلا سلێمان محمد)  لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.

ئەو عومرەکارە تەمەنی 66  ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی عەمرە سەردانی سعوودیە کردووە، دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی و مانه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌مرۆ کۆچی دوایی کرد.

هاوکات، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.

لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عەمرەوە تاوەکو ئێستا 11 عەمرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە، کە 4 پیاو و 7 ئافرەت بوون.

کامەران کەریم