عەلی شەمخانی: بایدن حەقیەتی نیگەرانی ڕێککەوتنی ئێران و چین بێت

(0) / جهان


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نێوان وڵاتەکەی و کۆماری چین بەشێک لە سیاسەتی بەرخۆدانی چالاکە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەقیەتی نیگەرانی ڕێککەوتنی ستراتیژی تاران و پەکین بێت لە بەر ئەوەی گەشەسەندنی هاوکاریی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵات، ئاوابوونی ئەمریکا خێراتر دەکات.

شەمخانی لە توییتر نووسی: جیهان بە تەنیا ڕۆژئاوا نییە و ڕۆژئاواش بە تەنیا ئەمریکای یاساشکێن و سێ وڵاتی بێ بەڵێنی ئەورووپی نییە، نیگەرانی بایدن لە جێی خۆی دایە. هاوکاریی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵات، ئاوابوونی ئەمریکا خێراتر دەکات.

شیاوی باسە، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە ڕێککەوتنی 25 ساڵەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین دەربڕی.

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەمێکە نیگەرانی پێوەندی و هاوبەشییەکانی ئیران و چینە.

ناوبراو لە وەڵام بەو پرسیارە کە ئایا نیگەرانی ڕێککەوتنی ئێران و چین نیز، وتی: ماوەی ساڵێکە نیگەرانم.

لە ساڵی ١٣٩٥ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین ڕاگەیاندنی ھاوبەشی گشتگیری ستراتیژی نێوان ھەردوو وڵاتیان دەرکرد و ھەر دوو لایەن بۆ گرێبەستی بەرنامەی ھاوکاری گشتگیر گەیشتنە ڕێکەوتن.

پاش ڕاوێژ و دانووستانەکەی ٧ نەورۆزی ١٤٠٠ی ھەتاوی دوکتۆر موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وانگ ئای ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەتی و وەزیری دەرەوەی کۆماری گەلانی چین" پرۆگرامی ھاوکاری گشتگیری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری چین " یان لە تاران واژۆ کرد.

ئەم بەڵگەنامەیە چۆنێتی و سنوورەکانی ھاوکاری دوولایەنەی نێوان کۆماری ئیسلامیئێرانوکۆماریگەلانیچینی لە بوارە جۆرا و جۆرەکانی ئابووری و کولتووری وھتد خستۆتە بەر باس.

لەو بڕوایە داین ئەم بەڵگەنامەیە زۆرتر لە ڕابردوو گەشەی بەردەوام و بەشداری گشتگیری ستراتیژی نێوان ئێران و چین پەرە پێ دەدات وبۆ ھەردوو نەتەوە  دواڕۆژێکی ڕووناک درووست دەکات.