پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: توانیمان بڕی پێویست کیسی خوێن بۆ توشبوانی تالاسیمیا دابین بکەین

(0) / / گفتگو / زایەڵە بڕیار ڕەشید خوێن تالاسیمیا


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی کۆمەڵێک داواکاریان ئاڕاستە کردین، بە خۆشحالیەوە پاش هەوڵەکانمان توانیمان ڕەزامەندی بەرێز وەزیری تەندروستی عێراق وەربگرین لەسەرداواکاریەکانیان بەتایبەت بە دابینکردنی نزیکی دوو هەزار کیسی خوێن.

وتیشی: دوای هەوڵەکانمان لەگەڵ ناردنی بەشی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ ئەو بڕە پاڵپشتی کراوە گەشتە سلێمانی و کۆگای بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی.نەبوونی کیسی خوێن لە ماوەی ڕابردوو گرفتی زۆری دروستکردبوو بۆ هاوڵاتیان بە تایبەت بۆ توشبوانی تالاسیمیا.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەم هەوڵانەشمان پاش ئەوە دێت لە ماوەی ڕابردوو سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی مانکرد لە نزیکەوە گوێبیستی داواکاری و کێشەکانیان بوین بەڵێنمان پێدان هەوڵی تەواو بدەین بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکانیان.

کامەران کەریم