ڕێگای  دەربەندیخان - سلیمانی  بەڕووی شۆفێراندا  داخراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلیمانی دەربەندیخان شۆفێر


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  هاتوچۆی دەربەندیخان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ڕێگای  دەربەندیخان  سلیمانی  بەڕووی شۆفێراندا  داخراوە .

هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند: ئاگاداری  شۆفێرە بەڕێزەکان دەکەین  بەهۆی ڕژانی نەوتی ڕەش و  دروست بوونی  ئاستەنگی  لەسەر ڕێگای  دەربەندیخان  وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، ڕێگای  دەربەندیخان  سلیمانی  بەڕووی شۆفێراندا  داخراوە ، تیمەکانی  هاتووچۆ  ئامێری  پێویستیان  بردووە  بۆ کردنەوەو پاککردنەوەی ڕێگاکە  ،داوا لەشۆفێران  دەکەین  بۆکاری زۆر پێویست نەبێ  لەشار  دەرنەچن  یان ڕێگای قەزای قەرەداخ  بەکار بهێنن ،  لەکاتی  نەمانی  گرفتی ڕێگاکە  ئاگادارتان دەکەینەوە.

کامەران کەریم