گوژمەیێک بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ئاو و گەشتیاری لە سلێمانیدا خەرج دەکرێت

(0) / / کردستان / ئابووری زایەڵە گەشتیاری کوردستان


Dec 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 970 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ئاو و گەشتیاری لە سنووری شاری سلێمانیدا

وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی كەرتی گەشتیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 214،143،000دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی سێتی توالێت و نۆژگە بۆ ناو پاركی هەواری شار.

 لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 308،277،661دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی دەكتایل لە شەقامی بۆتان/54 بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو.

 لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 107،310،630دینار، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی ئاشتی و چەند كۆڵانێكی دیكە لە گەڕەكی ئاشتی.

لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 341،180،310دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری دەكتایل بۆ بەهێزكردنی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شارەوانی/407 لە شاری سلێمانی. 

کامەران کەریم