سەرکردەیەکی گۆڕان: دەستەڵاتێکی بێباک و گەلێکی بێچارە

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Dec 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار  مەحمود  ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، وتی:  بێ مافی تەنها شایستە دارا یەکان و پلەبەرزکردنەوەو فەرمانبەران نیە بەڵکو لەوە گرنگتر  کێشەی سەروەری یاسا و هاوڵاتی بون و سیستەمی وڵات و دادپەروەری و سەروەری نیشتمانە .

 نزار  مەحمود بە زایەڵەی ڕاگەیاند: بێباک لەهەموو شت بێباک لە داواکاری و هاواری خەڵک بێباک لەداخستنی دەرگای خوێندنگاکان بێباک لە نەبونی یاسا لە نەبوونی سیستەمی بەڕێوەبردن  لە نەدانی موچە لەپەرتەوازەی ناوماڵ کورد لە نەبونی سوپای یەکگرتوو بێباک لە بە هەدەردانی سامانی ووڵات بێباک بەلەدەستدانی زیاتر لەنیوەی خاکی کوردستان  بێباک لە هاتنی سوپای ووڵاتان لە بۆمبارانی ناوچەکان لەکوشتنی هاوڵاتی سڤیل بێباک لەبەشداری نەکردنی لەسەدا حەفتای هاوڵاتیان لەهەڵبژاردن بێباک لەخوێنی شەهیدا ن لە کۆچی گەنجان لەبونی خزمەتگوزاری  لەبەرامبەردا گەلێکی بێ ڕوئیاو نائومێدو پەرتەوازە هەرجارەو دەست بۆ پەلکە پوشێک ئەبات و هەرگیز بەدوا ی چارەرەسەری بنەڕەتی و هۆکاری نەهامەتیەکانەوە نیە .

ناوبراو وتیشی: بێ مافی تەنها شایستە دارا یەکان و پلەبەرزکردنەوەو فەرمانبەران نیە بەڵکولەوەگرنگتر  کێشەی سەروەری یاساو هاوڵاتی بون و سیستەمی وڵات و دادپەروەری و سەروەری نیشتمانە ،  کەلە ئێستادا خەڵک ئەمانە وەک کێشەی خۆی نابینێت  کەئەمانە کێشەی سەرەکین تائەمانە چارەسەر نەکرێن حاڵمان باشتر نابێت باموچەو شایستەدایەکانیش وەک خۆی بدرێت .

کامەران کەریم