داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیكەی 11 ملیار دینارە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان داهات سلێمانی شەفافیەت


Dec 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 2-12-2023 تاوەكو 8-12-2023، بڕی 10 ملیار و 910 ملیۆن و 537 هەزار و 688 دینار بووە كە نزیكەی 9 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 2 ملیار دینار بە شێوەی چەكە و زیاتر لە 8 ملیۆن دیناریش بە شێوەی مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی 10 ملیار و 910 ملیۆن و 537 هەزار و 688 دینار بووە، بە جۆرێك كە 8 ملیار و 747 ملیۆن و 264 هەزار و 420 دیناری واتە 80% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 154 ملیۆن و 978 هەزار و 458 دینار، واتە 20% بە شێوەی چەكە.