27 هەزار و 241 هاوڵاتی لە ماوەی مانگێکدا سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە شار نەخۆشخانە کوردستان دەرمان سلێمانی


Dec 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەمانگێكدا (27.241 )هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە .

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/11/30) لەنەخۆشخانەی شار 27.241 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 20.218 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 5.930 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1.059 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

مانگی ڕابردوو 5.720 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 1.797 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1.034 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 745 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 726 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 533 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1.301 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و 76.880 شیكاری تاقیگەیی و 2.835 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 4.744 تیشك و 3.394 سۆنەر و 396 ئیكۆ و  1.036 چارەسەری سروشتی كراوە.

کامەران کەریم