دەربەندیخان.. قایمقامیەت هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / اجتماعی


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی  قەزای دەربەندیخان داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

بەگوێرەی ڕاپۆرتی  زایەڵە  لەڕاگەیەنراوێکی  قایمقامیەتی  قەزای دەربەندیخان  کەوێنەیەکی بۆ زایەڵە نێردرراوە   هاتووە ، هاولاتیانی خۆشەویست ئاگادار ئەکەینەوە کە رە چاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەن بۆ پارێز راوی سەرو گیانی هاولاتیانی خۆشەویست
١_بەهیچ شێوەیەک بەلەمی راوەماسی لەکاتی قەدەغەی راوەماسیدا لەئاودا رێگە پێدراو نییە
٢_بەهیچ شێوەیەک لەکاتی قەدەغەی راوەماسی و دواتر رێگە بەبەلەمی راوەماسی نادرێت بۆگەشت و گوزار بەکار بهێنرێت
٣_هەرکەسێک بەلەمی گەشت و گوزاری هەیە یان دابینی ئەکات ئەبێت داوای مۆلەت لەگەشتو گوزار وە بەرگری شارستانی بکات
٤_هەرخاوەن بەلەمێک سەرپێچی ئەم بریارە بکات روو بەروی یاسا دەکرێتەوەو دەست بەسەر بەلەمەکەیدا دەگیرێت

کامەران کەریم