پۆلیسی گەرمیان بەتۆمەتی دزینی ماتووڕسکیل سێ تۆمەتبار دەستگیردەکات
(0)
لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕ سکیل .
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند ، دوای ئەوەی چەن هاوڵاتیەک سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کە لەناحییەی ڕزگاری و قەزای کەلار ماتوورسکیلیان لێ دزراوە .
دوای لێکۆڵینەوەو سود بینین لەکامێرای چاودێری پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.
وتیشی ، دوای ڵێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەکەدا کە ماتوورسکیلێکیان لەناحییەی ڕزگاری و دانەیەکی دیکەش لەنێو بازاڕی کەلار دزیوە
لەئێستاداپۆلیس دەستی بەسەر ماتوورسکیلەکانداگرتوەو
تۆمەتبارانیش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: