نرخی مریشک دابەزی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک نرخ


Dec 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کێڵگەکان لە توانایاندایە ساڵانە 80 هەزار مریشک بەرهەم بهێنن. ئێستا لەنێو کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەر، مریشکی بچووک کیلۆی بە 2400 دینار و مریشکی گەورەش بە 2600 دینارە.

هەر کاتێک مریشک هەناردەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نەکرێت، نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزێت، ئەم دابەزینەش زیانی ماددی بە خاوەن کێڵگەکان گەیاندووە.

جێگر حاجی کالۆ خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەرە و دەڵێت: ئێمەی خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان، لە یەکەم رۆژەوە کە جووجەڵەی تێدەکەین تا کۆتاییەکەی، نازانین نرخی مریشک چی بەسەر دێت، چونکە جێگیر نییە. لەبەر ئەوەی زۆرینەی ئەو پێداویستییانەی بۆ کێڵگەکە دەکڕین، بە دۆلارە و نرخی دۆلاریش جێگیر نییە؛ بۆیە نازانین چەند زیان دەکەین یان چەند سوودمەند دەبین.

بەراورد بە مانگی رابردوو بەهۆی پرکردنەوەی بازاری ناوخۆ زیاد لە خواستی هاوڵاتییان، کیلۆیەک مریشک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 1000 دینار لە نرخەکەی دابەزیووە .

بەرێوبەری سامانی ئاژەڵیش لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت لە هەوڵدان بە پلان نرخی مریشک لە بازاڕدا جێگیربکەن.

کامەران کەریم