نەشتەرگەری چاندنی گوێی بۆ منداڵێک لە چەمچاڵ کرا

(0) / اجتماعی


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوای ئەوەی بەهۆی رووداوێکەوە گوێی چەپی منداڵێک بەتەواوی بڕابوو، دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆکرا و ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە پەیامێکی گرنگی بۆ دایکان و باوکان هەیە

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دکتۆر هێرش سەید گوڵ شێخانی، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ  لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،کە بەهاوکاری تەواوی ستافی هۆڵێ نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە ڕوونیکردەوە ،کە منداڵەکە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو  بەهۆی ئەوەی (گوێدرێژێک) قەپی لێدابوو گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە پێشتر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە هەموو فریاگوزراییە سەرەتاییەکانی بۆ کراو.
دواتر لەهۆڵی نەشتەرگەری دەستبەجێ هەڵساین بە ئەنجاندانی نەشتەرگەری بۆ مناڵەکە ،نەشتەرگەرییەکەی (٣) کاتژمێری خایاند ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
 وتیشی ، داوا لە هەموو دایکان و باوکانی بەڕێز دەکەم کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بەدووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین بۆئەوەی پارێزراوبن تووشی روداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن ژیانیان نەکەوێتە مەترسیەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ منداڵەکە خواست.

کامەران کەریم