لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە قەرزی ئاو کارەبا لێخۆشبوون


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ مانگ لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، بڵاوی کردەوە: لەسەر ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ داواکاری وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کرێی ئاو جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها جەختیش کراوەتەوە کە:  بڕیارەکە لەسبەینێوە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو، داوا دەکات هاووڵاتییان ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە، تێیدا هاتووە: بۆیە ئەم هەلە لەدەست مەدە و سەردانی بەرێوەبەرایەتیی و فەرمانگاکانی ئاو بکە بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە.

کامەران کەریم