خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ دەبەخشرێت بە چۆمان هەردی

(0) / / کردستان / زایەڵە هیوا چۆمان هەردی


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خەڵاتی فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ دەبەخشرێت بە چۆمان هەردی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری داکۆکیکردن لەنەخۆشخانەی هیوا.

چۆمان هەردی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتەکەوە دەڵێت: سوپاس و پێزانینم بۆ ئەڵمانیا و فەڕەنسا کە خەڵاتی (فەرەنسی – ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ)یان پێ بەخشیم.

ڕۆژی یەکشەممە بە رەسمی باڵوێزخانەی ئەڵمانی و فەڕەنسی لە عێراق ناوی براوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی خەڵاتە ھاوبەشەکەیان بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا، ئاشکراکرد، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەم دوو دەوڵەتە لە ڕۆژی جیھانیی مافی مرۆڤدا، خەڵاتی (فەڕەنسی ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا) دەبەخشنە دەستەبژێرێک لە کەسایەتیی و دەزگا لە سەرتاسەری جیھاندا، کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا بوێرانە و لە بارودۆخێکی سەختدا خەباتیان بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و بەرگریکردن لە مافەکانی و سەروەری یاسا کردووە.

دەشڵێت:  ئەم خەڵاتە بە دوو قۆناغدا تێدەپەڕێت، سەرەتا چالاکوان یان ڕێکخراوێک لەسەر ئاستی ھەر وڵاتێک دەپاڵێورێت، دواتر ئەم کەسە دەچێتە پێشبڕکێوە لەگەڵ پاڵێوراوانی سەرتاسەری وڵاتانی جیھاندا، لە کۆتاییدا دەستەبژێرێکی براوە خەڵاتەکانیان پێدەبەخشرێت. 

 ئەمساڵیش من یەکێکم لەو دوانزە کەسایەتییە جیھانییەی کە براوەی خەڵاتەکەن.

کامەران کەریم