وەزارەتی دارایی: كۆبونەوەی شاندی هەرێم و بەغداد دەستی پێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم دارایی


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە شاری بەغداد کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەئامادەبونی  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شاندی یاوەریان لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبونی ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق دەستیپێکرد.

کۆبونەوەکە تایبەتە بە پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولادا هەیە.

کامەران کەریم