نەنسارۆڵا: هیچ ئیرادەیەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە یەمەندا بوونی نیە

(0) / جهان


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنسارۆڵا لە تویتێکدا نووسی: هیچ ئیرادەیەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە یەمەندا بوونی نیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، "محەمەد عەبدولسەلام" ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: ئەوەی کە هیچ ئیرادەیەک بۆ جیا کردنەوەی بابەتە مرۆییەکان لە بابەتەکانی دیکە بوونی نیە، دەرخەری نەبوونی ئیرادەیەک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی هەمەلایەنە و دادپەروەرانەیە.
ناوبراو وتیشی: سەبارەت بە دۆخی مرۆیی نابێت ڕێگەچارەکان کەموکووڕییان هەبێت و دەبێت دۆخی مرۆیی بەهیچ شێوەیەک مامەڵەی پێوە بکرێت‌‌.
پێشتر وەزارەتی مافی مرۆڤی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو؛ ۴۳ هەزار و ۵۸۲ کەسی مەدەنی لە دەسپێکی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعوودیا بۆ ئەو وڵاتە کوژراون.