گۆڕانکاریی لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەشەخۆراک ئابووری


Dec 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گۆڕانکاریی لە وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیاندا دەکرێت و بەشە خۆراکی مانگانەی هەندێ لە هاوڵاتیان دەربڕدرێت.

 نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم له ‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: لەهەوڵی ئەوەدان پسوڵەی خۆراکی سەرجەم شارەکانی هەرێم بکەنە ئەلیکترۆنی، لەسەر ئاستی عێراق لەشەش پارێزگا و لەهەرێمیش لەپارێزگای دهۆک پسوڵەی بەشەخۆراک گۆڕاوە بۆ ئەلیکترۆنی، لەهەوڵی ئەوەشداین لەپارێزگاکانی سلێمانی ‌و هەولێریش پسوڵەی خۆراک بکەینە ئەلیکترۆنی.

وتیشی: پێشنیازکراوە کە لەساڵی نوێدا چەند مادەیەکی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیادبکرێت ئه‌وانیش (شیر، پەنیرو ئاردی سفرن).

سەبارەت بە بڕینی بەشە خۆراکی هەندێک کەس ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوکەسانەی موچەکانیان لەدوو ملیۆن دینار زیاترە یان لەدەرەوەی وڵات دەژین، بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت.

کامەران کەریم