نەتەوە یەکگرتووەکان  داوای هاوکاریی ۱۰ میلیار دۆلاری بۆ خەڵکی سووریا دەکات

(0) / جهان


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیاری باڵای پەنابەران و بەرنامەی گەشەپێدان و نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆیانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد ۱۰ ملیار دۆلار بۆ ۲۴ ملیۆن سووری کە پێویستییان بە هاوکارییە، دابین بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی " تی آڕ تی" -ی تورکیا، لەم ڕاگەیەندراوەدا بە جەخت کردنەوە لە زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ سوورییەکان هاتووە: سوورییەکان ڕووبەڕووی مەترسی و هەژاری بوونەتەوە. وڵاتانی دراوسێ لە هەر ۵ سوورییەک میوانداری لە ۴ کەسی سووری دەکەن.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها جەختیشی کردەوە: ئەم ساڵ، ژمارەی سوورییەکانی نێو وڵات و وڵاتانی دراوسێ کە پێویستییان بە هاوکارییە لە ۲۰ ملیۆن بۆ ۲۴ ملیۆن کەس زیادی کردووە.