دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە سلێمانی كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو

(0) / اجتماعی


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیركرا كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی   ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو هەڵاتبوو .
ڕونیشیکردەوە، چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسەر كێشەی هۆڕن لێدانی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك  تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردوو هەڵات .
باس لەوەشکراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا .
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار (د ، خ ، ح )لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم