ئێران: گەمارۆکان قەیرانی سووریا قووڵتر دەکات

(0) / جهان


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕاگەیاندنی گەمارۆ یەک لایەنەکان دژی سووریا کردەوەیەکی زیانبەخشە و تەنیا قەیرانی ئەم وڵاتە و ئازاری دانیشتوانی قووڵ دەکات کە سەدان کێشەی تری وەک پەرەسەندنی نەخۆشی کرونایان هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی دووشەمە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە سەبارەت بە دۆخی مرۆڤ لە سووریا بە ڕێوە چوو ڕایگەیاند: دواترین ڕاپۆرتی بەرپرسی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مەترسی برسێتی لە سووریا  لە ساڵی۲۰۲۱ جەختی لە سەر پێویستی یارمەتی نیودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتەی کردەوە.
هەروەها ڕایگەیاند: لە کاتێکدا گەیاندنی یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکان بۆ خەڵکی دەس کورت پێویستییەکی تەواوە  درێژە پەیا کردنی لە دریژخایەن دا وە تەنیا کێشەکە چارەسەر ناکات و ئەم کردەوە ناتوانێت جێگرەوەی ئەو کردەوە بنەڕەتییانە بێت کە بۆگەرەنتی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام لەووڵاتە پێویستە.
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: یەکەمین و گرینگترین کردەوە  گەرەنتی دەسەڵاتی ڕەهای سووریا لە ڕێگای لە ناوبردنی تیرۆریستان و دەرچوونی هێزە دەرەکییەکان و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و دابینکردنی ئەمنییەتی سنوورەکانی سووریایە.