ڕۆناڵدۆ لەسەر پلەی سێهەمی جیهان بەڵام مێسی لەسەر پلەی 36 ڕیزبەندی جێگیر بوون

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕۆناڵدۆ مێسی وەرزش تۆپی پێ


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ ناودێڕە سەرەکییەکانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2023 ناساند.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ پێرستی باشترین یاریزانانی تۆپی پێ جیهانی ساڵی 2023 ڕاگەیاند کە تێدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر پلەی سێهەم جێگیر بووە.

خاڵی سەرەنجڕاکێش لەو ڕیزبەندییەدا کە لە لایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ بڵاو کرایەوە ئەوەیە کە لیونێل مێسی خاوەنی تۆپی ئاڵتوونی 2023 لە ڕەدەی 36ی ئەو ڕیزبەندیە و یەک پلە سەرووتر لە مێهدی تارێمی هێرشبەری ئێرانی و یاریزانی تیپی پورتۆ جێگیر بووە.

تارێمی بە درەوشاوەیی لەگەڵ پورتۆ لە ڕەدەی 37ی ئەو ڕیزبەندییەدا جێگیر بووە.

ئیرلینگ هالند وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی 2023 جیهان ناسێندرا و هێری کین ئەستێرەی بایرن مونیخ لە پلەی دووهم جێگیر بووە.

کەژاڵ حەمیدی