مانگی ڕابردوو 107 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سووتاوی نەشتەرگەری و جوانکاری ئەنجامدراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە نەخۆشخانە نەشتەرگەریی کوردستان جوانکاریی


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مانگی ڕابردوو 107 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سووتاوی نەشتەرگەری و جوانکاری ئەنجامدراوە .

تەندروستی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/11/30) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.501 كەس سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ڕونیشیکردۆتەوە: ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 211 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 991 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 299 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.

هێمای بۆئەوەشکرد: لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 26 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 81 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 154 كەس داخڵ كراون و 29 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 125 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.

کامەران کەریم