لەبارەی مووچەی خاوەنپێداویستی تایبەتەوە کۆبوونەوە کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە خاوەنپێداویستی مەعاش


Dec 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆبوونەوەیەكی لەبارەی داتابەیسی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ئەنجامدا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوە كرا كە وەزارەتی كاری عێراقی، داوای چوار زانیاریی نوێی كردووە.

یەکەم، دەستنیشانکردنى هۆکارى دروست بونى جیاوازى لە ژمارەى ئەو کەمئەندامانەى کە ڕەوانەى دیوانى وەزارەتى دارایی کراون لەگەڵ ئەو لیستەى بۆ گەنجینەکان ڕەوانەکراوە و مووچەى مانگى حوزەیرانى 2023  لەسەر دراوە، وەک ئەوەى لە ڕاپۆرتى لیژنەى چاودێرى – عێراق بە نووسراوى ژمارە ئاڕاستەى هەرێم کراوە.

دووەم، داتابەیسی تەواوى مووچەى کەمئەندامانى هەرێم لەبەردەستە، بەڵام وەزارەتى کارى عێراق داواى چوار زانیارى تر دەکات بو تەواو بوون و یەکخستنى لەگەل زانیاریە پێویستیەکانى وەزارەتى کارى عێراق. 

زانیارە داوا کراواەکان لەلایەن بەغدا بریتین لە: ژمارەى بایومترى، ناوى مانگ و ساڵ کە کەمئەندام یەکەم مووچەیان وەرگرتووە، دیارىکردنى ناوى وەرگرى مووچە لەگەڵ دیارکردنى پەیوەندى (وکیل، وصى، ولى مجبر، قیوم ) نێوان وەرگرى مووچە لەگەڵ کەمئەندام.

کامەران کەریم