لە دوو کۆگادا لە سەیدسادق بڕی ٥٦ تـۆن پەینی کیمیایـی دەسـتی بە سەردا گیـرا

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی پەینی کیمیایی


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاند:لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای سیدسادق، بە فەرمانی  ( رضا محمد اسماعیل) قائمقامی قەزای سیدصـادق ،دەستیان گـرت بە سەر بـڕی (٥٦) پـەنجـا و شـەش تـۆن پەینـی کیمیایی (سمـاد- NPK) کە بۆ بەهێـزکردنی بـەروبـوومـی کشتـوکـاڵـی بەکـاردیــت لە نـاو دوو کۆگــا لـە قــەزای سیـدصـــادق.

 ڕونیشکراوەتەوە: پاشان بە فەرمـانی بەڕێـز قائمقامی سیدصادق نمونەی جۆری ئەو پەینی کیمیایی (سمـاد) نێـدرا بۆ بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی بە مەبـەستی پشکنین، لـە ئـەنجام دەرکـەوت ئـەو پەینـی کیمیاییـە‏ لە جۆری خراپە و شیاوی بەکارهێنان نییە بە هۆی کەمـی هەردوو توخمی (نایترۆجیـن و فسفـۆڕ )لە ڕێـژەی پێویستی خۆی کە بۆ گەشـەی گەڵاو چـڵ و پۆپـەکان و ڕەگی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بە کاردێت، وە هەمان ڕۆژ لە شوێنـی تایبـەت بە کۆکـردنـەوەی خـۆڵ و خـاشــاک لــە ناوبرا.

کامەران کەریم