تۆمارکردنی زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ چاودێریکردنی  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە هەڵبژاردن عێراق کۆمسیۆن


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان راگەیاند

 داود سەلمان بەڕێوەبەری رێکارەکان و راهێنان لە کۆمسیۆن رایگەیاند: ژمارەی چاودێرانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گەیشتە زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد: زیاتر لە 906 تیمی چاودێری لە سەرجەم پارێزگاکان و ناوەندەکانی دەنگداندا چاودێری پرۆسەکە دەکەن و پێشێلکارییەکان تۆماردەکەن.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن ژمارەی فەرمانبەرانی کۆمسیۆن بۆ بەشدارییان لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتی و تایبەتدا زیاتر لە 420 هەزار فەرمانبەرە.

رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و لە پارێزگای کەرکوک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە هاوپەیمانێتی (کەرکوک هێزوئیرادەمانە) بەشداریدەکات کە ژمارەکەی 142ە.

کامەران کەریم