چیرۆکی ئەو یاریزانە کە بە کراسەکەی مێسییەوە 3 مانگ نوستبوو

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی وەرزش تۆپی پێ کوردستان


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاریزانی پێشووی ئسپانیۆل پەردەی لەسەر چیرۆکی سەیر و سەمەری ئەو کراسەی کەوا لە مێسی وەرگرتبوو، لادەبات.

ماتیاس ڤارگاس نێوانکاری ئەرجەنتینی پێشووی تیپی ئسپانیۆل پەردەی لەسەر چیرۆکی سەیر و سەمەری گواستنەوەی کراسەکەی لەگەڵ مێسی ئەو کاتەی کە ئەو ئەستێرە لە بارسێلۆنادا بوو، لادەبات.

"من 3 مانگ بە کراسی مێسییەوە نووستم!" ئەوە ڕەستەی ئاڵتوونی ڤارگاراسی 26 ساڵەیە لە لێدوانە وەرزشییەکەی ئەم ڕۆژانەیدا. ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە پاش یاری نێوان ئسپانیۆل و بارسێلۆنا توانی ئەستێرەی وڵاتەکەی ڕازی بکات کە کراسەکەی لێ وەربگرێت.

ناوبراو دەڵێت لەو کاتەدا ئەوندە لە وەرگرتنی کراسەکەی مێسی خوشحاڵ بوو کە سێ مانگی تەواو بە هەمان کراسەوە نووستم.

کەژاڵ حەمیدی