نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێڵ ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزی کۆدەبنەوە

/ جهان


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریس لەگەڵ سەرکۆماری فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی رۆژی دووشەممە 29ی مارسی2021، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
نێچیرڤان بارزانی بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزی) لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرکۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکۆماری فەرەنسا، چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، کە گرنگترینیان بریتین لە؛ پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس، بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا، مەترسیی تیرۆر و ئەرکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەماهەنگیی هەمەلایەنە لە دژی داعش.