ئەمڕۆ نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە نەوت سلێمانی


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و ئەمڕۆ (پێنجشەممە) نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی و لە سنووری مەڵبەندی شەش دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی بەردەوامە و ئەمڕۆ نەوت لە مەڵبەندی شەش و لە گەڕەكەكانی شێخ محێدین، ئابڵاخ و كارەباكە دابەشدەكرێت”.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.