چالاکوانێک بۆ زایەڵە: سەخیفترین ڕەخنە ئەوەیە ڕەخنە بگریت لەو تروسکاییەی ناڕەزایەتییەکان کە ئێستا هەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە ڕەخنە دانا عەبدول هەرێم کوردستان


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دانا عەبدول چالاکوانی مەدەنی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: سەخیفترین ڕەخنە ئەوەیە ڕەخنە بگریت لەو تروسکاییەی ناڕەزایەتییەکان کە ئێستا هەیە و کەڕ  و کوێر و لاڵ بیت لەئاست مافیا و تاڵانچییەکانی شیمالی عێراق.ئەوانەی سەنگەر لەمامۆستایان و هاوهەڵوێستەکانیان ئەگرن چەند پێڕێکن، پێڕێکیان ئەوانەن بۆ ماستاوکردن بۆ دەسەڵات ئەو کارە ئەکەن بەئامانجی پۆستێک یان دەسکەوتێکی ماددی.

وتیشی: پێڕێکی دیکەیان خەڵکی بندیوار و گوێلەمشتی ئەملاوئەولان.پێرێکیشیان ئەوانەن کورسییە شکاوێکیان لەژێردایە و ئەیانەوێت بەسەرکزی لەسەری بمێننەوە.کەمینەیەکیشیان خەڵکی پاک و دڵسۆزن ، بەڵام کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی میدیای دەسەڵات و فرمێسکە تیمساحییەکانی سێ پێڕەکەی پێشوو .

کامەران کەریم