لەبەرچی ڕووسیا نابێ پەیوەندی بە وەرزشی ئاسیاوە بگرێت؟

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕووسیا


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕووسیا ڕەخنەی هەیە لەسەر ئەگەری گواستنەوەی وەرزشی تۆپی پێ ئەو وڵاتە بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا(AFC).

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕووسیا سێرگی ئستپاشین لەوباوەڕەدایە کە سەندیکای تۆپی پێ ڕووسیا نابێت پەیوەندی بە تۆپی پێ ئاسیاوە بگرێت.
ناوبراو دەڵێت: ڕووسیا هیچ بەنیاز نییە بگوازرێتەوە بۆ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا، سێ هۆکاریشی هەیە، یەکەم ئەوەی کە تیپی بەهێز لەوێدا زۆر کەم و کورتە، دووهەم ئەوەی کە فڕینی(مەبەست سەفەر بە فڕۆکەیە) شێتانە، سێهەم ئەوەی کە ئیزنی یاری لە جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانمان پێ نادرێت.

سەرۆکوەزیرانی پێشووی ڕووسیا لەبارەی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر وەرزشی تۆپی پێ ئەو وڵاتە لە لایەن فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) و سەندیکای تۆپی پێ ئەورووپا(یوفا) ڕای خۆی دەربڕی و گوتی: ئەمریکا لە ڤیتنامدا شەڕی کرد بەڵام هیچ بایکۆت نەکرا، ئەمە چ جۆر ڕق و کینەیەکە؟ پلە و پایەدارەکانی فیفا و یوفایش هیچ ویجدانیان نییە.

کەژاڵ حەمیدی