4 هەزار 685 كەس لە هەرێمی كوردستان ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچوو

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم کوردستان


Dec 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ئەنجامی تیروپشك بۆ 121 هەزار كەس كە ناویان بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ نوسیبوو تەنها 4 هەزار 685  كەس لە تیروپشكی بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێم ناویان دەرچووە و بریاری ئەمساڵ گەشتی حەج بكەن.

رسوماتی پركردنەوەی هەر فۆرمێكی بەشداری كردن لە تیروپشكی بۆ گەشتی حەج ، 25 هەزار دینار بووە كە كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی حكومەتی هەریم لە 121 هەزار هاوڵاتی وەریگرتوە دەكاتە 3 ملیار و 25 ملیۆن دینار.

 لە ساڵ 2016وە حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆڕم بە ئارەزومەندانی گەشتی حەج پڕدەكاتەوە و لە ساڵانی 2016 و 2017 بۆ هەر فۆڕمیك 50 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرا.

 بەڕێوەبەری حەج  وعومرەی سلێمانیش دەڵێت پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە وناویان بۆ گەشتی حەج نەهاتووەتەوە قەرەبوو بكرێنەوە.

بە پیی بریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم چیدیكە ئەم فۆڕمانە كاریان پێناكرێت و بۆ ساڵی داهاتوو پڕكردنەوەی فۆرمی بەشداری كردن لە تیروپشك بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت.

کامەران کەریم