وەزارەتی ڕۆشنبیری بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم چالاكیەكانی رادەگرێت
(0)
وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،سەرجەم چالاكی و گردبوونەوەكانی ڕادەگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان ، ڕایگەیاند، ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لەکۆنترۆڵ دەردەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە هەیە، لەچوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێنمایی تازە دەردەکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: