نوسەرێک بۆ زایەڵە: بەرپرسانی هەرێم نایانەوێ دەنگی ڕاستەقینەی  کورد بگاتە ناوەدی قەراری بەغداد

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئیسماعیل حەمە مەجەعی شیعە هەرێم


Dec 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئیسماعیل حەمە نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: قسەیەک هەیە دەڵێ لەدەرگاوە دەرمانبکەن، لەپەنجەرەوە دێینە ژوورەوە. زۆرجار بۆ پەردەپۆشکردن و دیزە بەدەرخۆنەکردنی کێشەکان، بەرپرسانی هەرێم نایانەوێ دەنگی ڕاستەقینەی گەلی کورد بگاتە ناوەدی قەراری بەغداد.پەنگخواردنەوەی کێشەکان و هەوڵدان بۆدەربازبوون، زۆرجار بیرلە ڕێگەی جیاوازدەکرێتەوە.لەوچوارچێوەیەشداو بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بەوکەسانەی دەتوانن قسەیەکی خێربکەن لەبەرژەوەندی  دانیشتوان و فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ چەند هاوڕێو خەمخۆرێک توانیمان چاومان بەچەند کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەوێت، لەنێویاندا بەڕێز(عبدالمهدی کربلائی) نوێنەری سەید علی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکانی عیراق.

دوای ڕاگۆڕینەوەی چەند باسێک ولەدانیشتنێکی سەعاتیدا باسیشمان لەدۆخی هەرێم و خۆپیشاندانەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان و دواکەوتنی موچەکانیان کرد.

وتیشی: ئاماژەمان بە گرانی نرخی سوتەمەنی و بانزین بەبەراورد بەشارەکانی دیکەی عیراق کرد.

کەربەلائی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان و جەختیکردەوەکە نەیان زانیوە کە نرخی سوتەمەنی بەو شێوەیە گرانە.بەڵام وتی: ئاگاداری دواکەوتنی موچەو ئیمتیازاتی هەرێمم.سەبارەت بەهۆکاری کێشەکانیش شێخ عبدالمهدی ڕوونیکردەوە کە زۆر جار هەوڵمان داوەو لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بڕیاربەدەستانی عیراق قسەمان کردووە. بەڵام هەموو وەڵامەکان ئەوەدەڵێن، کە حکومەتی هەرێم ئامادەنییە هیچ داتاو زانیارییەکی فەرمانبەران بدات حکومەتی عیراق.هەرلەو دیدارەدا نوێنەری مەرجەعی بەڕێز سیستانی وتی: ئەگەر حکومەتی هەرێم داتاکانی فەرمانبەران بداتەدەست وزارەتی دارایی، بەدڵنیاییەوە هەروەک چۆن حکومەت موچەی فەرانبەرانی موسڵ و بەسرەو خانەقین.لەسەریمانگدا دەدات ئاواش موچەی هەرێم دەنێرێت.

رونیشیکردەوە: شێخ عبدالمهدی پیاوێکی تەمەن ٧٤ساڵی نەرمونیانی گوێگری لەسەرخۆیە، بەهۆی نەخۆشییەوە،ماوەیەکە،لەسەرجێگەکەی،ڕاکشاوەو ناتوانێ وەکجاران بچێتەزیارەت، بەڵام خانوو ژوورە موتەوازیعەکەی لەنزیک عەتەبەی ئیمام حسینە لەشاری کەربەلا.ئەم پیرە پیاوە بەدەم خواردنەوەی چاییەکەیەوە، دووبارەی کردەوە تەنها حەل بۆدەربازبوون لەوقەیرانە، ناردنی داتاو زانیاری ڕاست و دروستی فەرمانبەرانی هەرێمە بەبەغدا، ئەگینا چۆدەکرێت پارە بدرێتە دەست ئیدارەیەک نەبزانی چۆن خەرج دەکرێت وە نەبزانی دەدرێتە کێ.

کامەران کەریم