وەزارەتى خوێندنى باڵا پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانى دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا شەنگهای زانکۆ کوردستان


Dec 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەبۆنەى بەدەستهێنانى پلەى (٤٠١ - ٥٠٠) لە ڕیزبەندى شەنگهاى، وەزارەتى خوێندنى باڵا پیرۆزبایی لە زانکۆی سلێمانى دەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: بەپێی "ڕیزبەندی شەنگهای" بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بواری (زانستی ماددەکان و ئەندازیاری) لە کۆى (٥٠٠٠) زانکۆ لەسەر ئاستی جیهانداو لە نێو (١٩٠٠) زانکۆی هەڵبژێردراو، زانکۆی سلێمانی وەک تاکە زانکۆ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق، پلەی (٤٠١ – ٥٠٠) وەردەگرێت.

بەو بۆنەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى سلێمانى دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دوپاتیدەکاتەوە ئەم دەستکەوتەى زانکۆى سلێمانى نیشاندەرى ئەو ڕاستییە کە زانکۆکە لە ڕێگەى توێژینەوە و تویژەرەکانیەوە دەیەوێت شوێنێکى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکات. هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمیا و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى، بۆ ئەوەى چالاکانەتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهانى دەربکەون.

لە کۆتایی وەزارەتى خوێندنى باڵا پشتگیرى و پاڵپشتی بەردەوامى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتدەکاتەوە بۆ زانکۆى سلێمانى و سەرجەم زانکۆکانى کوردستان لەپێناو گەیشتینان بە پێگەى شایستەى خۆیان.

جێگەى ئاماژەیە ڕیزبەندی شەنگهای بۆ هەلسەنگاندنى تواناى زانکۆکان پشت بە چەند پێوەرێک دەبەستێت، بە تایبەت لە بوارەکانى (ژمارەی توێژینەوە، کاریگەریی توێژینەوە، هەمەئاهەنگیی نێودەوڵەتی، کوالیتیی توێژینەوە، خەڵاتی ئەکادیمیی نێودەوڵەتی).

بۆ چونە نێو ماڵپەڕى ڕیزبەندى شەنگهاى کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

https://www.shanghairanking.com/.../university-of-sulimanyah

کامەران کەریم