کاتی ناساندنی ئۆتۆمبێلی فێراری 676، ڕاگەێندرا
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی کۆمپانی فێراری ئیتالی کاتی ناساندنی ئوتومبێلی نوێ ئەو تیپەی بۆ فڕمووڵ یەکی 2024 ڕاگەیاند.
سەرۆکی فێراری فێردریک واسۆر، بەرواری ناساندنی ئوتۆمبێلی بۆ وەرزی نوێ فڕمووڵ یەکی ڕاگەیاند و شەرۆڤەیشی کردووە لەسەر ئەوەی کە ئەو کۆمپانیە ئەوساڵ دێرتر سەبارەت بە ساڵی پێشوو، ئۆتۆمبێلی فێراری 676ی خۆی ناساند.
واسور ڕاێگەیاند: ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر فێراری 676 لە ڕێکەوتی 13ی فێڤرییە(24ی ڕێبەندان) بەڕێوەدەچێت و ئەو بەروارە لەبەر ئەنجامی تاقیکارییەکان سەبارەت بە ساڵی پێشوو گۆڕانکاری بەسەردا هات. ئێمە کارێکی دژوارمان لە پێشدا بوو و ئامادەبوون بۆ یەکەمین گرەندپێری وەرزی نوێ بەحرەین کارێکی زۆر دژوارە.
لە کۆتایی وەرزی 2023، فێراری پاش تیپەکانی مێرسێدس و ڕێدبوول لە ڕیزبەندی تیپیدا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: