هێلیکۆپتەرێکى سوپاى عێراق لە خورماتوو کەوتە خوارەوە

(0) / / عراق / زایەڵە سوپای عێراق خورماتوو


Dec 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئه‌فسه‌رێكى سوپا به‌ناوى عەقید مەروان جەلال گیانى له‌ده‌ستداوه‌.ئه‌فسه‌رێك به‌ناوى نەقیب عەلا سەلمان بریندار بووه‌.

بەیانى ئەمڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد:له‌ چوارچێوه‌ى پلانى پاراستنى ئاسایشى هه‌ڵبژاردندا دوێنێ هه‌لیكۆپته‌رێك له‌ فڕۆکەخانەی حلێوە ده‌ستیبه‌ جوڵه‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ دوزخورماتوو كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا  ئه‌فسه‌رێكى سوپا به‌ناوى عەقید مەروان جەلال گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌فسه‌رێكى تریش به‌ناوى نەقیب عەلا سەلمان بریندار بووه‌.

کامەران کەریم