سلێمانی:  7 كافتریاو شوێنی بلیاردی داخران

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی


Dec 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لیژنەكانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەهۆی سەرپێچیەوە 7 كافتریاو شوێنی بلیاردی داخست.

ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی رێگەدان بە هاتنەژورەوەی كەسانی تەمەن خوار 18 ساڵ و پابەندنەبون بە رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانیان حەوت شوێنی داخستوە تا ئەوكاتەی پابەندی رێنماییەكان دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەو شوێنانەی داخراون لە بەختیاری، راپەڕین بون و بەپێی راپۆرتی لیژنەكان لەو شوێنانەدا كەسانی خوار 18 ساڵ هەبون ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەكانە.

کامەران کەریم